(نيۆرك، 26 ى تشرينى دووهه‌مى 2009) - هيومان رايتس ۆچ له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرايه‌وه، وتى، پێويسته ده‌سه ڵاتدارانى سوريا كۆتايي بهێنن به كرده‌وه ناياساييو بێپاساوهكاني هێرشكردنه سه‌ر كۆبونه‌وه ئاشتييهكانى كورد‌و ده‌ستگيركردنى چالاكوانه سياسيو كهلتورييهكانى.
راپۆرته 63 لاپهڕهييهكه "نكوليكردن له گروپ: سه‌ركوتكردنى مافه سياسي و كه‌لتورييه‌كان له‌سوريا" هه‌وڵه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى سوريا بۆ قه‌ده‌غه‌كردن و پهرتوبڵاوكردنهوهى كۆبونه‌وه كوردييه‌كان كه داواى مافه‌كانى كه‌مينه‌ى كورد ده‌كه‌ن يان ئاهه‌نگه كهلتورييهكانيان ده‌گێڕن، له‌پاڵ زيندانيكردنى چالاكوانه دهركهوتووهكانى كورد‌و مامه‌ڵه‌كردنى خراپ له‌گه‌ڵياندا له زيندان. دوابه‌دواى خۆپيشاندانه‌كانى كورد له ئادارى 2004 دا، سه‌ركوتكردنى كورد له سوريا زۆر زيادى كردووه. راپۆرته‌كه به‌رمه‌بناى ديمانهكردنى 30 چالاكوانى كورد كه به‌م نزيكانه له زيندان به‌ربوون، هه‌روه‌ها 15 كه‌س له خزمان و نزيكانى ئه‌و چالاكوانه كوردانه‌ى هێشتا له زيندان ماونه‌ته‌وه، نوسراوه. حكومه‌تى سوريا داواكارييه‌كانى هيومان رايتس ۆچى بۆ پێدانى زانيارى يان كۆبوونه‌وه، ره‌تكرده‌وه.
سارا لي ويتسن، به‌ڕێوه‌به‌رى خۆرهڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فريقيا لههيومان رايتس ۆچ، وتى"له كاتێكدا كه وڵاتانى تر‌ى ناوچه‌كه، له عيراقهوه بۆ توركيا، له پێشخستنى مامه‌ڵه‌كردنى كه‌مينه‌ى كوردييدان، سوريا هه‌روا به‌ره‌نگاریی گۆڕان ده‌كات." وتيشى "له راستيدا به‌شێوه‌يه‌كى تايبه‌ت دژايهتى هه‌موو گوزارشتێكى سياسي و كه‌لتورى كوردى كردووه."
كورده‌كان كه نزيكه‌ى 10 له سه‌دى دانيشتوانه 20 مليۆنييهكهى سوريا پێكده‌هێنن، به‌شێوه‌يه‌كى بنه‌ڕه‌تى له ناوچه‌كانى باكورو خۆرهڵاتى وڵاته‌كه ده‌ژين. هيومان رايتس ۆچ بۆى ده‌ركه‌وتووه كه له ساڵی 2005 ه‌وه، هێزه‌كانى ئاسايشى سوريا رێگه‌يان له لانيكه‌م 14 كۆبوونه‌وه‌ى سياسيو كهلتورىو جه‌ماوه‌ريي كوردى گرتووه، چهندجارێكيش هانايان بردووه‌ته به‌ر توندوتيژى بۆ بڵاوه‌پێكردنى ئاپۆراى خه‌ڵكه‌كان. هێزه‌كانى ئاسايش ته‌نها هه‌ر رێگه‌يان له كۆبونه‌وه سياسييه‌كان بۆ پشتيوانيكردن له "مافه‌كانى كه‌مينه"ى كوردى نه‌گرتووه، به‌ڵكو رێگه‌يان نه‌داوه كۆببنه‌وه بۆ ئاهه‌نگگێڕان به بۆنه‌ى رۆژى نه‌ورۆزه (ساڵی نوێی كوردى) و ئاهه‌نگه كولتورييهكانى تريان. له لانيكه‌م دوو جاردا، هێزه‌كانى ئاسايش ته‌قه‌يان به‌سه‌ر ئاپۆراكاندا كردووه‌و به‌و هۆيه‌وه كوژراويش هه‌بووه.
ويتسن وتى "حكومه‌تى سوريا له هه‌موو شوێنێك مه‌ترسى ده‌بينێت، ته‌نانه‌ت له ئاهه‌نگى ساڵی نوێی گوندهكانيشدا" وتيشى "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت په‌يوه‌نديي باشترى له‌گه‌ڵ كه‌مينه‌ى كورديدا ده‌وێت، ئه‌وه پێويسته له‌برى ئه‌وه‌ى هه‌وڵبدات بێده‌نگيان بكات، چاره‌سه‌رى ئه‌و سته‌مانه بكات كه لێيان ده‌كرێت."
به‌پێی چه‌ندين په‌يماننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌ركى سه‌رشانى سوريايه پارێزگارى بكات له‌ئازادى گوزارشتكردن و پێكهێنانى كۆمه‌ڵه، كه پێوه‌سته به مافى ئازادى كۆبونه‌وه‌وه. زياد له‌وه‌ش، ياساى نێوده‌وڵه‌تى داوا له سوريا ده‌كات شوناسى كهمينهكان بپارێزێت و مافى به‌شداريكردنى چالاكانهيان له ژيانى گشتی و كه‌لتورييدا زامن بكات، كه به‌كارهێنانى زمانى خۆيان و ئاهه‌نگگێڕان بۆ بۆنه كولتورييهكانيان به هه‌ردوو شێوه‌ى تايبه‌ت و گشتييش ده‌گرێته‌وه.
هيومان رايتس ۆچ له ساڵی 2005 ه‌وه، ده‌ستگيركردن و دادگاييكردنى لانيكه‌م 15 سه‌ركرده‌ى سياسيی ده‌ركه‌وتووى كوردى ديكۆمێنت كردووه. گه‌رچى ياسای پارته سياسييه‌كان له‌سوريا بوونى نيه، هيچ يه‌كێك له‌پارته سياسييه‌كان - جا وه‌ره كورديش بن- مۆڵه‌ت پێدراو نين. به‌وپێيه‌ش ئه‌ندامى هه‌ر پارتێك، به هه‌موو پارته كوردييهكانيشهوه، مه‌ترسى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره له‌سه‌ر ئه‌ندامبوون له رێكخراوێكى مۆڵه‌ت پێنهدراودا دهستگيربكرێت، كه ئه‌مه‌ش لهياساى سزادانى سوريادا تاوانه. له‌م دواييانه‌دا، له 15 ى تشرينى يه‌كه‌مى 2009 دا، دادگاى سزادانى ديمه‌شق سێ سه‌ركرده‌ى پارتى ئازادى كوردی، كه بانگه‌شه ده‌كات بۆ كۆتاييهێنان بهجياكاريی دژى كه‌مينه‌ى كوردى، به تاوانى "هه‌ژاندنى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌يی" و "نانه‌وه‌ى كێشه‌ى تايفی يان ره‌گه‌زپه‌رستانه ياخود دروستكردنى ململانێ له‌نێوان تايفهو ئه‌ندامه جياجياكانى گه‌لدا" به سێ ساڵ زيندايكردن سزا دا.
له‌و 30 پێشتر زيندانيكراوهى كه هيومان رايتس ۆچ ديمانهى له‌گه‌ڵا كردوون، 12 يان وتيان كه هێزه‌كانى ئاسايش ئه‌شكه‌نجه‌يان داون. زۆربه‌ى ئه‌و زيندانيكراوانه ره‌وانه‌ى دادگا سه‌ربازييه‌كان كراون، كه ده‌شێت له‌وێ تاوانباربكرێن به چه‌ندين تۆمه‌تى ناڕوون و تهمومژاوي و به‌ربڵاوى "تايبه‌ت به ئاسايش" كه به‌شێوه‌يه‌كى ديارتر، تۆمه‌ته‌كانى "بڵاوكردنه‌وه‌ى زانيارى نادروست يان زێدهڕۆيی تێداكراو كه ده‌بنه هۆى لاوازكردنى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌يی" يان لێوهشانهوهى كرده‌وه يان وتارى هانده‌رانه بۆ "دابڕينى به‌شێك له خاكى سورياو لكاندنى به وڵاتێكى تره‌وه."
پياوێك كه له‌سه‌ر چالاكى سياسی ده‌ستگيركرابوو، باسى ئه‌وه‌ى كرد كه چۆن ئه‌شكه‌نجه دراوه:
ئه‌گه‌ر لێكۆڵه‌ر قايل نهبووايه به‌وه‌ى من وتومه، پاسه‌وانه‌كان دهيانبردم بۆ " شوێنى ئه‌شكه‌نجه‌دان" كه له‌وێ ناچاريان ده‌كردم چه‌ند رۆژێكى درێژ به‌پێوه رابوه‌ستم و دهستهكانيشم له پشته‌وه شه‌ته‌ك درابوون و چاويشم به پهڕۆيهكى ره‌ش به‌سترابۆوه. ناچاركرام 11 رۆژ به‌پێوه رابوه‌ستم، جگه له ماوه‌ى كورتى 10 خوله‌كى بۆ نانخواردن. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بێخه‌وى بكهوتمايه سه‌ر زه‌وى...ئاوى سارديان پێدا دهكردمو به كێبڵ لێيان ده‌دام.
هه‌راسانكردنى ئه‌و چالاكوانانه ته‌نانه‌ت دواى بهربوونيشيان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، هێزه‌كانى ئاسايش به‌رده‌وام بانگيان ده‌كه‌ن بۆ لێپرسينه‌وه‌و زۆرجاريش سه‌فه‌ركردن به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵاتيان لێ قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن.
له‌م دواييانه‌دا يه‌كێتى ئه‌وروپاو ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كان ئاره‌زوويان لهمامهڵهكردنه له‌گه‌ڵ سوريا. هيومان رايتس ۆچ داوا له‌و حكومه‌تانه ده‌كات قسه له‌سه‌ر ناڕهزامهندنى توندى خۆيان له‌مامه‌ڵه‌ى سوريا له‌گه‌ڵ كه‌مينه‌ى كورديدا بكه‌ن و جه‌خت بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه به‌ره‌وپێشچوونى زياتر له پهيوهندييهكانياندا له‌گه‌ڵ سوريا پشتده‌به‌ستێت به پێشخستنى تۆكمه‌ى ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ له سوريا.
ويتسن "پشتگوێخستنى مامه‌ڵه‌كردنى كورد له‌سوريا نابێته هۆى نه‌مانى گرفته‌كه. كۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى رۆڵێكى گرنگى بينيوه له‌پێشخستنى مامه‌ڵه‌كردنى كورد له‌عيراق و توركياو ده‌بێت هه‌مان شتيش بۆ كورده‌كانى سوريا بكات"
هيومان رايتس ۆچ داوا له‌حكومه‌تى سوريا ده‌كات:
- ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى گوزارشتكردنى ئاشتييانه له‌مافى گوزارشتكردن، كۆبوونه‌وه يان دروستكردنى كۆمه‌ڵه‌وه ده‌ستگيركراون، ئازاد بكات.
- كۆت و پێوه‌نده ناڕوونهكانى ئاسايش لهياساى سزادانى سوريادا، ئه‌وانه‌ى به‌شێوه‌يه‌كى ناياسايی ئاخاوتنى ئازادانه قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن، هه‌مواربكات يان نهيانهێڵێت.
- لێپرسينه‌وه بكات له‌و به‌رپرسانه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دان يان مامه‌ڵه‌كردنى خراپ له‌گه‌ڵ دهسبهسهركراوانيان دراوه‌ته پاڵ.
- ياسايه‌ك بخاته گه‌ڕ بۆ به‌فه‌رمی ناسينى مافه‌كانى پارته سياسييه‌كان يان پارتى سياسی نوێ تۆماربكات، هه‌روه‌ها
- كۆميسيۆنێك پێكبهێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و سته‌مانه‌ى لهكهمينهى كوردى سوريا كراون.
گهواهيييهكانى "نكوليكردن له گروپ":
بهشداربوويهك له ئاهه‌نگێكى مۆزيكدا ده‌رباره‌ى رۆڵی ژنان له كۆمه‌ڵگادا، له 9 ى ئادارى 2009 دا كه له لايه‌ن پارتێكى كوردييه‌وه له شارى قاميشلی سازكرابوو، باسدهكات چۆن هێزه‌كانى ئاسايش ئاپۆراكهيان بڵاوه پێكرد:
پازده خولهك دواى ئه‌وه‌ى ئاهه‌نگه‌كه ده‌ستيپێكرد، هێزه‌كانى ئاسايش گه‌مارۆى ژوورهكهيان دا. چهكو داريان پێ‌بوو، ژن‌و منداڵه‌كانيان تۆقاند. هه‌ر زوو دهستيانگرت به‌سه‌ر (سيستمى ده‌نگ)و بڵندگۆو كورسييهكاندا.
چالاكوانێك كه له‌ماڵى كه‌سێك ئاماده بووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رباره‌ى مێژووى كورد بدوێ، باسى ده‌ستگيركردنى به‌شداره‌كان له لايه‌ن هه‌واڵگرى سه‌ربازييه‌وه، له 29 ى كانونى دووهه‌مى 2007 دا ده‌كات:
12 كه‌س بووين له ماڵی يهشا كۆبووينه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له رووى كولتورييهوه باسى كورد بكه‌ين. له‌ناكاو, ئه‌ندامانى ده‌زگاى هه‌واڵگری سه‌ربازيی حه‌ڵه‌ب هاتن و ئێمه‌يان برد بۆ لقه‌كه‌ى خۆيان. بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ ئێمه‌يان له حه‌ڵه‌ب هێشته‌وه‌و پاشان گواستنيانهوه بۆ لقى فه‌له‌ستين (لقێكى هه‌وڵگری سه‌ربازييه) له ديمه‌شق. حه‌وت كهسمانيان به‌ره‌ڵا كرد‌و پێنجيان به دهسبهسهرى هێشته‌وه. ئه‌و پێنج كه‌سه دانيان به‌وه‌دا نابوو كه ئه‌ندامى پارتى يه‌كێتين.
ئه‌ندامێكى جوڵانه‌وه‌ى ئاينده‌ى كورد، كه پارتێكى سياسييه، باسى ده‌ستگيركردنى خۆى كرد له كاتێكدا كه چاوه‌ڕوانی پاسى ده‌كرد:
پۆليسى مه‌ده‌نى له شارى عاموده منيان دهستگيركردو ده‌سبه‌جێ گواستميانهوه بۆ ده‌زگاى ئاسايش له حه‌سه‌كه. تۆمه‌تباريان كردم به‌وه‌ى ئه‌ندامى جوڵانه‌وه‌ى ئاينده‌ى كوردم. بۆ ماوه‌ى 12 رۆژ لێپرسينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵا كردم. له ماوه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌دا له هه‌موو شتێك بێبهريكرابووم. پرسياره‌كانيان ده‌رباره‌ى به‌رنامه‌ى سياسی پارته‌كه بوو، رێسا ناوخۆييه‌كانى، رۆڵی من له پارته‌كه‌دا، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى كاك مشعه‌ل ته‌مۆ، قسه‌كه‌رى فه‌رمى پارته‌كه‌يان رفاندبوو. له 1 ى ئه‌يلولدا، دواى لێپرسينه‌وه ره‌وانه‌ى دادگاى سه‌ربازی قاميشلييان كردم، كه به‌هۆى ئه‌ندامبوونم له پارتێكى سياسی مۆڵهتپێنهدراودا، هه‌روه‌ها وروژاندنى كێشه‌ى تايفی، فه‌رمانى بهندكردنمى دا.
ئه‌ندامێكى پارتی یه‌کێتی دیمکراتی(PYD) كه پارتێكى سياسي كوردييه، باسى ئهشكهنجهدرانهى خۆى كرد له‌ماوه‌ى دهستگيركرانيدا لاى ده‌زگاى ئاسايشى سياسي له عه‌ين عه‌ره‌ب له مايسى 2008 دا:
ئه‌شكه‌نجه‌ى جه‌سته‌يي و دهرونييان دام. ئه‌شكه‌نجه‌ى جه‌سته‌يی له‌ساتى گهيشتنمهوه بۆ لقه‌كه ده‌ستى پێكرد. ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى سه‌رۆكى لقه‌كه بوو خۆى لێى دام. پياوه‌كانى قاچهكانميان به رهشاشێكى رووسييه‌وه به‌سته‌وه، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش به قامچی به‌ربووه پێيهكانم. لێدانه‌كه چه‌ند به‌شێكى جياجياى جه‌سته‌مى گرته‌وه. سوكايه‌تى پێده‌كردم و هه‌ڕه‌شه‌ى لێده‌كردم و سوكايه‌تى به كورد ده‌كرد. ده‌فته‌رێكى بچووكى لهگيرفانمدا دۆزييه‌وه كه تێيدا ناوى خۆم و ئه‌و شاره‌م نوسيبوو كه لێی ده‌ژيم، ناوه كورديهكهی شاره‌كه‌م نوسيبوو: كۆبانى، كه رژێمه‌كه گۆڕيبووى بۆ عه‌ين عه‌ره‌ب، بۆيه زياتر له 100 قامچى لێدام و ده‌يووت "نه‌فره‌ت له‌خۆت و كۆبانى. بۆچى نانوسى عه‌ين عه‌ره‌ب" ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه نزيكه‌ى شه‌ش سه‌عاتى خاياند.
چالاكوانێكى سياسي كورد لهتشرينى يه‌كه‌مى 2008 دا بۆ ماوه‌ى سێ مانگ له لقى فه‌له‌ستينى هه‌واڵگرى سه‌ربازى ده‌سبه‌سه‌ركرابوو، باسى شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى لێكۆڵه‌ره‌كان له‌گه‌ڵيدا، كرد:
ئه‌گه‌ر لێكۆڵه‌ر قايل نهبووايه به‌وه‌ى من وتومه، پاسه‌وانه‌كان دهيانبردم بۆ " شوێنى ئه‌شكه‌نجه‌دان" كه له‌وێ ناچاريان ده‌كردم چه‌ند رۆژێكى درێژ به پێوه رابوه‌ستم و دهستهكانيشم له‌پشته‌وه شه‌ته‌ك درابوون و چاويشم به پهڕۆيهكى ره‌ش به‌سترابۆوه. ناچاركرام 11 رۆژ به‌پێوه رابوه‌ستم، جگه له‌ماوه‌ى كورتى 10 خوله‌كى بۆ نانخواردن. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بێخه‌وى بكهوتمايه سه‌ر زه‌وى...ئاوى سارديان پێدا ده‌كردم و به كێبڵ لێيان ده‌دام. به‌هۆى ئه‌م ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه تووشى چه‌ندين نه‌خۆشى بووم. ئه‌و پشكنينانه‌ى دواى به‌ربوونم ئه‌نجامم دان ده‌ريانخست كه تووشى هه‌وكردنى جومگهكانم بووم و گه‌ده‌و گورچيلهكانم و سنگيشم نه‌خۆش كه‌وتوون.